كوردی / English

سه‌ره‌تـــا


ئاگاداری گشت خوێندکارانی دەرچووی قۆناغی سێیەمی پەیمانگای کۆمپیوتەری سلێمانی ئەهلی دەکەین کە راستەوخۆ لە دوای جەژنی رەمەزانی پیرۆز

 ئاگاداری سەرجەم دەرچوانی زانکۆ دەکەین کە پەیمانگای کۆمپیوتەری سلێمانی پێویستی بەم پسپۆڕانەی لای خوارەوە هەیە بە مەبەستی کاری مامۆستایی

خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ 2013 -  2014 خولی یەکەم لە بەرواری 14/05 دەست پێ دەکات

خستەی تاقیکردنەوەی کۆتای ساڵ ( خولی یەکەم ) لەبەرواری 5/3 دەست پێ ئەکات


ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی چوارەم دەکەین ڕۆژی سێشەممە بەرواری  25/3/2014 دوامۆڵەتە بۆ وەرگرتنی وێنەکانتان کە پێویستە هەر ...

وەک ئاگادارین ڕۆژی 4/2/2014 یادی ڕۆژی جیهانیی شیرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا دەکرێتەوە.


وەشانی ٤.٤ ی ئەندرۆید بۆ کۆمپیوتەر بڵاوکرایەوە

-

زۆر ڕێگا هەن بۆ کارکردنی سیستەمی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر کە پڕۆسێسەری Intel یان AMD بەکاردەبات، بەڵام یەکێک لە ئاشناترینیان و ئاسانترینیان بە ڕێگای Android x86 ە. ئەم پڕۆگرامە لە دواوەی لینۆکسی ئەندرۆید کاردەکات بۆ دامەزراندنی ئەندرۆید وەک سیستەمێکی کارپێکەر لەسەر کۆمپیوتەرەکەت.

بەرەی سۆشاڵ نێتورکەکان!

-

شان بەشانی شەڕی ئاسایی شەڕێکی زۆر دژوار لە بەرەکانی ئای تی بەڕێوە دەچێت داعش سوودێکی تەواوی لە سۆشاڵ نێتورکەکان و هەروەها خزمەت گوزاریەکانی تر وەک justpaste
و تویتر و فەیسبووک و یەتوب هەیە، سەدان ئەکاونتی تویتر و فەیسبووکی داعش بچووکترین یاساکانی بڵاوکردنەوەئ ئەمنی لە بەرچاو دەگرن بۆ نمونە ئەکاونتەکانی تویتری و فەسبووک هەموویان تەواو تایبەتمەندیەکانی پرایڤسی وەک زانینی لیستی شوێن کەوتوە کانیش لەبەرچاو دەگرن لە یوتوب بەهەمان شێوێە سابسکرابرەکان پابلیک نیە!

کۆڕسی خۆڕایی Introduction to Linux دەستیپێکرد

-

کۆڕسی Introduction to Linux: دامەزراوەی لینۆکس ئاگاداریدا بە دروستکردن و بڵاوکردنەوەی کۆڕسێکی سەرهێڵی خۆڕایی وەک بەشێک لە پڕۆگرامی کۆڕسی کراوەی سەرهێڵی بەهێز (MOOC) لەگەڵ edX.org.

ئەم کۆڕسە پشتدەبەستێت بەهەمان کۆڕسی LFS101: Introduction to Linux کە نرخەکەی دەگاتە ٢٤٠٠ دۆلار لەگەڵ چەند گۆڕانکاریەک. شێوازی خوێندن لەم کۆڕسە فێرخوازی بەتەنهایە و تەواوی کۆڕسەکە بەخۆڕاییە. ڕۆژی ١ / ٨ / ٢٠١٤ کۆڕسەکە کرایەوە و فێرخوازان هەر ئێستا دەتوانن بەشدار بن و کاتی کۆتایی هاتنی کۆڕسەکە کراوەیە.

پڕۆگرامی پاراستنی تۆڕ SoftPerfect WiFi Guard

-

SoftPerfect WiFi Guard: پڕۆگرامێکی خۆڕاییە بۆ دۆزینەوەی ئەو ئامێرانەی کە لە هەمان تۆڕی بێ تەل بەشدارن. بەکارهێنەر سوودمەند دەبێت بە دۆزینەوەی ئەو ئامێرانەی کە نەناسراون لە تۆڕەکە، بەمەش تۆڕەکەت پارێزراوتر دەبێت.

پڕۆژەی وەرگێڕانی فەیسبووک بۆ کوردی

-

خۆشبەختانە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا فەیسبووک زمانی کوردی (ناوەند) واتە سۆرانی زیادکرد و ئێستا لە پڕۆسەی وەرگێڕاندایە، کە هاوشێوەی تویتەر هەرکەس ئازادە لە وەرگێڕان و دەنگدان بە وشە و وەرگێڕانی گونجاو.
من هیوادارم کە ئەندامان و چالاکانی کورد ئایتی گروپیش بەژداربن لەو پڕۆژەیەدا، بۆ وەرگێڕان بە وشەی جوان و گونجاو وە ڕونکردنەوە و پێشنیازکردنی ئەو وشانەی کە لە پڕۆژەکانی تردا بەکارهاتوون. چوونکە ئەندامانی کورد ئایتی گروپ ئەزمونیان هەیە لە وەرگێڕان لە چەندین پڕۆژەدا و گرندگی بە ڕێنووس و وشەی جوان و ڕەسەنی کوردی دەدەن.

کوردستان و یاریە ئەلیکترۆنیەکان

-

کورستان/کورد و ڤیدیۆ گەیم/ یاریە ئەلیکترۆنیەکان..، هەر کامێکیان بێت ئەتوانێت ببێتە سەردێڕی ئەم بابەتە.
وەک ئەزانین ئەمڕۆ (یاریە ئەلیکترۆنیەکان) یەکێکە لە گرنگترین کار کە لەمڕۆدا ئەتوانین ئیشیان لەسەر بکەین.

کۆنفڕانسی گەشەپێدەرانی ئەپڵ..

-

ئەمڕۆ ١٢ی جۆزەردان بەرانبەری ٢ی حوزەیران بەرامبەر کاتژمێر ١٠ی بەیانی بە کاتی سانفڕانسیسکۆ و کاتکژمێر ٨ی شەو بەکاتی کوردستان ئەپڵ کۆنفرانسی گەشەپێدەرانی خۆی بەست کە ماوەی یەک کاژێری خایاند، تیایدا چەندین نوێکاری و بەرهەمی نوێی خۆیان نمایش کرد، کە زۆربەیان بابەتی نەرمەکاڵا(سۆفتوێر) بوون، کە بریتیبوون لە:
- ئای ئۆ ئێسی ٨، بۆ ئامێرەکانی:(ئایفۆن٤،٥) لەگەڵ ئایپاد(٢، ئێر، مینی..).
- ئۆ ئێس ئێکس(Yosemite).
* بڕیارە ئای ئۆ ئێس و ئۆ ئێس ئێکسە نوێیەکان پاییزی ئەمساڵ بەردەست بن
- ئەپی (فۆتۆس)، کە تایبەتە بە دەستکاری کردنی وێنە.

کێشەی سانسۆری گالاکسی ئێس 5 چارەسەرکرا

-

تەلەفۆنی سامسۆنگ گالاکسی ئێس 5 یەکێکە لەتەلەفۆنە باشەکانی ساڵ، هەموو کردارەکانی ئەم تەلەفۆنەزیرەکەی سامسۆنگ لە لوتەکەدایە، تەنیا خاڵی لاوازی خاوی سیستەمی پەنجەمۆرەکەی بوو، کە زۆر لە میدیاکان ئاماژەیان پێکردبوو، بەڵام هەنوکە سامۆسۆنگ ئەو کێشەیەشی لەڕێگەی نوێکردنەوەیەکەوە (Update ) ئەم کێشەیەی چارەسەرکردووە، جگە لەوەش لەدوای داگرتن و دامەزراندنی ئەم نوێکارییە، سیستەمەکە بە شێوەیەکی بەرچاو خێراتر دەبێت.
هەموو بەکارهێنەرانی Samsung Galaxy S5 دەتوانن ئەم نوێکارییە دابگرن، کە قەبارەکەی 100MB ، ئەگەر تەلەفۆنەکانتان بەشێوەی خۆکار داینەگرێت، دەتوانن خۆتان لەڕێگەی Settings وە دایبگرن.

کۆمپانیایەکی ئەنتی ڤایرۆس هاککرا

-

مەکۆی ئەنتی ڤایرۆسی بەناوبانگ Avast کەوتە بەرهێرشی هاککەرەکان و هاککرا، ئەم هەواڵە لایەن خودی کۆمپانیاکەوە پشتراسکرایەوە.
پێشخەرانی ئەم ئەنتی ڤایرۆسە ئاگاداری هەموو بەکارهێنەران دەکەنەوە کە تێپەڕوشە و زانیاری زیاتر لە ٤٠٠ هەزار بەکارهێنەران کەوتۆتە دەست هاککەرەکان.
هەرچەندە ئەو تێپەڕوشانە نهێنی دەکرێن، بەڵام هەندێک لەهاکەرەکان دەتوانن ئەو نهێنی کردنەش بشکێنن، تیپەڕوشەکان ببینن.
ئەم هێڕشە زۆر بەخێرایی ئاشکرا بووە، بەڵام نەتوانراوە دەستبەجێ بوەستێنرێت، چونکە تا ئێستا هۆکار و ئەو کەلێنە نازانن کە هاککەرەکە بەکاریهێناوە.

Copyright 2012 - by www.sulycom.net